موشەکێک ئاڕاستەی سعودیە کرا
سەرچاوە سەربازیەکانی سعودیە ڕایانگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە،لە یەمەنەوە موشەکێک ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کراوە و لە لایەن هێزەکانی ئاسمانی ئەو ووڵاتەوە لە ئاسماندا تەقێندراوەتەوە.
هاوکات میلیشیا حوسیەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە ڕاگەیاندوو بڵاویان کردەوە کە موشەکێکی ناوەند مەودایان ئاڕاستەی سەربازگەیەک کردووە لە شاری نەجران.
لە ماوەی ساڵێکدا حوسیەکان لە یەمەنەوە ٨۳ موشەکیان ئاڕاستەی سعودیە کردوە کە زۆربەیان لە لایەن ئێرانەوە پێیان دراوە..