یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا، رایده‌گه‌ێنێت”ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبه‌كه‌ی، بەسەر پەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات، راشی ده‌گه‌ێنێت” ڕۆژی شەممە 20/1/2018، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆسرەت ڕەوسوڵ کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و بەشداریکردنی یەکێتی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق دەدرێت”.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌روه‌ها ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کۆبوونەوەکەیان چارەرەنووسساز دەبێت، چونکە ھەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەشداری دەکەن و ”بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر چەند پرسێکی گرنگ دەدرێت، له‌ كۆتایشدا  ئاماژەی بەوەش دا، ھەرچەندە لیژنەیەکی باڵا بۆ بەستنی کۆنگرە پێکھێنراوە، بەڵام ئێمە کۆنگرە بە زەروورەتێکی گرنگی حزبەکەمان دەزانین، بۆیە  ئەگەرێکی زۆر ھەیە بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆژی بەستنی کۆنگرە دیاری بکرێت”.

شایانی باسه‌ پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ له‌لایان ” بافل و لاهور و ئاراس و ئاڵا” ئه‌نجامدرا، دۆخی یه‌كێتی به‌یه‌كجاری وێران بوو، له‌ئێستاشدا هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی”

Back to top button