میدیایی عێراقی ناوی كوردستان ره‌ش ده‌كه‌نه‌وه، په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌سه‌ر ناوی كوردستان بزانه چی ده‌لێت
پەیامنێری کەناڵی بیلادی له میانی پرسیارێكی دا له حاكم سه‌رحان سلێڤانه‌یی، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، ده‌سته‌واژه‌ی هه‌رێمی شیماڵی عێراق به‌كار ده‌هێنێت، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تووندی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌ی كورد له عێراق له‌گه‌ڵ په‌یامنێره‌كه”.
په‌یامنێری كه‌ناڵی بیلادی عێراقی ده‌لێت ئێمه میدیایی عێراقین، ئه‌مه سیاسه‌تی میدیاكانی ئێمه‌یه، ئێمه واجیهه‌ی ئه‌و میدیایانهین بۆیه ناوی هه‌رێمی كوردستان نابه‌ین، به‌ڵكو هه‌رێمی شیماڵی عێراقه، لاهبهرامبهر دا حاکم سەرحان سلیڤانەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی ده‌لێـ” گوازرشتەکەت ناڕاستە و دەبێت بگوترێت ھەرێمی کوردستان نەک (شیمال العراق)، چونکە بە گوێرەی دەستوور کوردستان ھەرێمە، هه‌روه‌ها پێی ده‌لێـ”پێویستە ئەو دەستەواژەیەت ڕاست بکەیتەوە، لە بەرامبەردا پەیامنێرەکە، ئاماژەی بەوە دا، کە ئەوە سیاسەتی کەناڵەکەیانە و ئەو نوێنەرایەتی ئەو کەناڵە دەکات، بەڵام پەرلەمانتارەکەی پارتی، گوت: “منیش نوێنەرایەتی گەلی کوردستان دەکەم و ناونانی ھەرێمی کوردستان ناونانێکی دەستوورییە، بۆیە ھیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ ئەو کەناڵە نادەم”.
لەلایەن بەشێک لە سیاسییەکانی ئەمڕۆی عێراق تاوکو ئێستا بۆ ھەرێمی کوردستان، دەستەواژەی (شیمال العراق) بەکار دێنن کە ئەو دەستەواژەیەش لە سەردەمی بەعسەوە سەرچاوە دەگرێت و بەشێک بەناو رۆژنامەنووسانی عێراقیش کاریگەری سەردەمی بەعسیان لە سەرماوە.