به‌رپرس و پێشكه‌شكارێكی به‌ناوبانگی یه‌كێك له كه‌نه‌ڵه‌كانی شاسوار چۆته كه‌ناڵی كوردستان 24
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له كه‌ناڵی كوردستان 24 بڵاو كراوه‌ته‌وه،ده‌روون گێژه‌ن، به‌رپرسی كه‌ناڵی ئێن ئارتی 2 و پێشكه‌شكاری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌و كه‌ناڵه له‌ئێستادا له كه‌ناڵی كوردستان 24 دا كار ده‌كات”.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی كه‌ناڵی كوردستان 24 ” ده‌روون گێژه‌ن” به‌رنامه‌كه به ناوى (ده‌روون و ديارده) ده‌بێت و باس له ديارده نه‌شياوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌كات، كه بۆ يه‌كه‌مجاره چه‌ند ديارده‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌و جۆره ده‌خرێنه به‌ر باس و گفتوگۆيان له باره‌وه ده‌كرێت”.
شایانی باسه ده‌روون گێژه‌ن پێشتر به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى 2 بووه و به‌رنامه‌يه‌كى سه‌رنجڕاكێشى به ناوى (شه‌قام)ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرد.