پاریس سان جێرمان به رابهرایهتی نیمار دیگۆنی شهرمهزار كرد
له خولی فهڕهنسا و له یارییەكانی جهولهی (21) هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و دیگۆن رووبەرووی یەكتربوونەوە و پاریس دیگۆنی شهرمهزار كرد.”
لەیارییەكەدا یانەی پاریس سان جێرمان گەورەترین ئەنجامی لەم وەرزە تۆمار كرد و بە ئەنجامی (8 – 0) سەركەوتنی بەدەستهێنا، پیاوی یارییەكە (نیمار داسیلڤا) بوو كە توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات ، (دیماریا)ش دوو گۆڵ و (كاڤانی و مباپی) دوو گۆڵەكەی دیكەی پاریس سان جێرمانیان تۆماركرد”.
بەم ئەنجامەش یانەی پاریس سان جێرمان سێ خاڵی بەدەستهێنا و بە كۆكردنەوەی (56) خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە”.