رۆناڵدۆ ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت و یه‌كێك له‌م شه‌ش یاریزانه شوێنی ده‌گرێته‌وه

تادێت ده‌نگۆی رۆیشتنی رۆنالدۆ زیاتر ده‌بێت له مه‌درید و رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیش له‌و باره‌وه رایگه‌یاندوه.” كه ریال مه‌درید شه‌ش یاریزانی دیاریكردووه وه‌كو شوینگره‌وه‌ی كریس له ریال.”
له‌و باره‌وه رۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى ناوى چه‌ند یاریزانێكى ئاشكرا كرد كه پاڵێوراون بۆئه‌وه‌ى شوێنى ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگرنه‌وه ئه‌گه‌ر هات و ریزى مێره‌نگى جێهێشت، له ئێستاشدا ناوى رۆناڵدۆ په‌یوه‌سته به‌جێهێشتنى یاریگاى سانتیاگۆوه له كۆتایى ئه‌م وه‌رزه ، دواى ئه‌وه‌ى ئاستى ته‌واو دابه‌زیوه ، له هه‌مان كاتدا ریال مه‌درید ئاماده نیه گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێ بكاته‌وه‌و موچه‌یه‌كى خه‌یاڵى بۆخه‌رچ بكات.”
رۆژنامه‌ی ئاس ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه.” كه سه‌رۆكى ریال مه‌درید (فلۆره‌نتینۆ پێرێز) پێشوازى له‌و ده‌سته‌وارانه ده‌كات كه سه‌باره‌ت به رۆیشتنى كاپتنى پرتوگالى له برنابیۆ پێ ده‌گات.
ئاس زیاتر ئاشكرای كردووه.” كه شه‌ش یاریزان پاڵێوراون بۆئه‌وه‌ى شوێ،ى رۆناڵدۆ بگرنه‌وه له ریال مه‌درید بریتین له (هارى كین ئه‌ستێره‌ى تۆتنهام و نیمار داسێلفا ئه‌ستێره‌ى پاریس سان جێرمان و ماورۆ ئیكاردى یاریزانى ئینته‌رمیلان و لیفاندۆفسكى هێرشبه‌رى بایره‌ن میونخ و باولۆ دیبالا هێرشبه‌رى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى یۆڤانتۆس).”