ئافره‌تان تووشی ئه‌م دوو نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌بن به‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ كه‌مه‌ریان

له‌ ئێستا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ته‌ندروستی كه‌ رووبه‌ڕووی مرۆڤه‌كان ده‌بێته‌وه‌ و چه‌وری و قه‌ڵه‌وی ورگ و ناوچه‌ی كه‌مه‌ره‌، به‌ تایبه‌تی له‌ ئافره‌تان، بۆیه‌ پزیشكان رینمایی ده‌ده‌ن كه‌ خۆیان بپارێزن له‌ چه‌وری و ئه‌ستوربوونی ناوچه‌ی كه‌مه‌ر به‌هۆی تووشبوون به‌ چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی كووشنده‌.”

له‌و باره‌وه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی «نوفيلد هيلث» ی پزیشکی جیهانی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌.” که‌ کۆبوونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی زۆر چه‌وری له‌ ناوچه‌ی سک و که‌مه‌ر ده‌بێته‌ هۆی تووش بوونی ئافره‌تان به‌ نه‌خۆشیه‌کانی نه‌زۆکی و شێرپه‌نجه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ به‌شداری 54 هه‌زار ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه‌ و پزیشکه‌کان له‌م توێژینه‌وه‌ییه‌ ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ناوچه‌ی که‌مه‌ریان زۆره‌ و رێژه‌یه‌کی زۆر چه‌وری تیا بۆ بۆته‌وه‌ ئه‌وا توشی نه‌خۆشیه‌کانی نه‌زۆرکی یاخود شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک یان شه‌کره‌ له‌ جۆری دووه‌م ده‌بنه‌وه‌.”

له‌لایه‌کی تر پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌.” که‌ زۆرێک ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ناوجه‌ی که‌مه‌ریان چه‌وری زۆره‌ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک هاتوون.

Back to top button