پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر خراوەتە حالەتی ئامادەباشی
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران لە سنوری قەرە هەنجیر هیزێكی زۆریان بڵاوكردەوە, فەرماندەیەكی ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، كە هێزەكانیان لە سنووری قەرەهەنجیر خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێك.
لیوا ڕێبوار عەلی كەریم، فەرماندەی لیوای یەكی پیادەی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاند، هیچ گرژی و ئاڵۆزییەك لە قەرەهەنجیر رووی نەداوە تەنیا ئەوەیە نەبێ، سوپای عێڕاق ھێزەكانی خۆی لە قەرەھەنجیر بڵاو كردوەتەوە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە ھێزەكانییاندا بكەن و ”تا ئێستا ھیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕووینەداوە“.
لیوا رێبوار عەلی كەریم هەروەها رایگەیاند، كە هەرچەندە هیچ جموجۆڵێك دژی هێزەكانی پێشمەرگە نەكراوە، بەڵام پێشمەرگە كەوتووەتە ئامادەباشییەوە و هێزی زیاتری لە ناوچەكە بڵاو كردووەتەوە، ”بۆ ئەوەی ھیچ حاڵەتێكی نەخوازراو لە ناوچەكەدا ڕوونەدات“.
رۆژی چوارشەممە 17/1/2018، هێزێكی زۆری سوپای عێراق برانە سنووری قەرەهەنجیر لە پارێزگای كەركووك، كە هەموو چەكدارەكانی عەرەبی شیعەمەزهەبن.