نووسینگه‌ی عه‌بادی: ده‌روازه سنووریه‌كانی هه‌رێم به هاوبه‌شی به‌ڕێوه ده‌برێن
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست حكومه‌تی فیدراڵ‌دا ده‌بێت.
حه‌دیسی له‌و لێدوانه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی بهغدادول یه‌وم گوتی: “داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كان له‌ڕووی گۆمرگهوه دۆسیه‌كی سه‌روه‌رییه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هی حكومه‌تی فیدراڵه”، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، “به‌شێكی زۆری داهاتی ئه‌و ده‌روازانه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی هه‌رێم ده‌ڕوات، كه ئه‌و ده‌روازانه‌ی لێیه و، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سندوقی نه‌ختینه‌ی ده‌وڵه‌ت”.
حه‌دیسی رونیشیكرده‌وه “به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و ده‌روازانه له‌ده‌ست حكومه‌تی عێراق ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا كاری ته‌كنیكی و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی كورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن”.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش، تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ ورده‌كارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌مدوواییانه گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌ت دۆسییه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كان، نه‌وت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم جووڵه‌یه‌كی به‌رچاوی تێكه‌وتووه و هه‌نگاوی باشیش له‌م پێناوه‌دا نراون.