لە بەغدا پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش بە تۆمەتی ئەندامیان لەنێو داعش دادگایی دەکرێن
دوای ئەوی سوپای عێراق موسل و دەورووبەری کۆنتڕۆلکردەوە ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه دیله‌كانى لاى داعش ده‌كه‌ونه ده‌ست میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى عێراق، دواى گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌غدا به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌ن، دادگایی دهكريَن، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش له‌ڕێگه‌ى وه‌زیری دادى عێراقه‌وه هه‌وڵى دووباره دادگاییكردنهوه یان تهمیزكردنى بڕیاره‌كانى دادگا ده‌دات.
ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق، ڕایگه‌یاند: “زانیاریمان پێگه‌یشتووه كه ئه‌و پێشمه‌رگه دیلانهى كه‌وتنه ده‌ست داعش، ئێستا ذمارةيةكيان له به‌غدان و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دادگایی ده‌كرێن به‌وه‌ى ئه‌ندامى ئه‌و ڕێكخراوه بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه، په‌یوه‌ندی به وه‌زیری دادى عێراقییه‌وه كردووة و پێی ڕاگه‌یاندووه، كه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى دیل كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانى عێراق، به‌ڵام به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى داعشن، دادگایی ده‌كرێن، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان سزاى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ ده‌ركراوه.
ئه‌شواق جاف، گوتیشی: “وه‌زیری دادى عێراق داواى لیستى ناوى پێشمه‌رگه‌كانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه به‌دواداچوونى جدی بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ن”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى پارتى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه داواى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كردووه ناوى پێشمه‌رگه دیله‌كانى پێبگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌خێرایی به‌ده‌نگ ئه‌و كێشه‌یه‌وه بچن، گوتیشی: “ئه‌مشه‌و لیستى ناوه‌كانم به‌ده‌ست گه‌یشتووه و له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كانیان بكه‌ین، به تهمیزكردن بێت، یان دووباره دادگاییكردنیان”