وەسفیە بەنی وەیسی ئێستاش وەزیری خانەنشینە
خواكوڕك
بەپێی نووسراوێك كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ 11ی 11ی 2010 كە واژووی بایز سعید محمەدی لەسەرە، كۆمەڵێك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پڵەی وەزیر خانەنیشن بوونە، كە لەناو ئەو كۆمەڵە بەرپرسەی یەكێتی ناوی وەسفیە بەنی وەیسی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیی هەیە كە بە پلەی وەزیر خانەنیشن بووە.
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە وەزارەتی دارای بریار داوە كە ئەو بەرێزانە بەپلەی وەزیری خانەنیشن بكرێت، لەرۆژی دەرچوونی ئەو فەرمانە جێبەجێ دەكرێت. كە سەرەتا بەناوی محمەد وەسمان حسین دەست پێدەكات و بەناوی د. پێشرەو شرف نورەدین كۆتای دێت.
هەروەها لە نووسراوەكە دا لە رێزبەندی چوارەم دا ناوی هاتووە، وەسفیە بەنی وەیسی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتی، كە ناوبراو بە رووداوی هاتووچۆ ماوەیەك بەر لە ئێستا گیانی لەدەست دا، ئێستاش بە پلەی وەزیر خانەنیشینە، ئەمە لەكاتێدایە كە ناوبرا لەهیچ كابینەیەكی حكومەتدا وەزیر نەبووە،