گوڕێكى به‌كۆمه‌ڵی كوردان له كه‌ركووك دۆزرایه‌وه
بەهۆی سیاسەتی تەعریبی کورد و پرۆسەی کورد کوژی کە لەلایەن حکومەتەکانی عێراق بەڕێوەدەچوو لە زۆربەی ناوچەکان کۆڕی بەکۆمەڵ هەن، کە دواینیان لە کەرکووک دۆزراوەتەوە گۆڕەکە له نزیك كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور له كه‌ركووك دۆزرایه‌وه كه به‌پێی زانیارییه‌كان مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عه‌قید فه‌رهاد فازیل، به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى كوردستان_كه‌ركووك ڕایگه‌یاند: “كاتێك له گه‌ڕه‌كى فه‌یله‌ق كه نزیكه له كۆمپانیاى نه‌وتى باكووك بۆرییه‌كى ئاو شكاوه دوای ئه‌وه‌ی كه‌سانێك حه‌فاره‌یان هێناوه بۆ زیاتر هه‌ڵكۆڵینى زه‌ویه‌كه و له‌و كاته‌شدا ته‌رمى سێ هاووڵاتیی كوردیان دۆزیوه‌ته‌وه كه جلى كوردی‌یان له به‌ردابووه، هه‌وره‌ها چاكه‌تێكی ڕه‌ش و قه‌ڵه‌م جافیكى چوار نووك كه له سالی 1991 ئه‌و قه‌له‌مه باوبووه له‌گۆڕه‌كه‌دا بووه، بۆیه 100% ئه‌و گۆڕه هی ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كاتێك ویستوویانه ئه‌و چاڵه زیاتر هه‌ڵبكۆڵن تا بزانن ته‌رمى دیكه‌ى تێدایه خاوه‌نى ئه‌و ماڵه‌ى له ته‌نیشتى گۆڕه‌كه بووه ڕگری لێكردوون و پێی گوتوون ڕازی نابێ ماڵه‌كه‌ی بڕوخێنن.