ئه‌مریكا هۆشداری توند ده‌داته توركیا له‌ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین

گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا به ناوی ووڵاته‌كه‌ی داوای لە توركیا كرد”كه ئەركی سەربازی لە ناوچەی عەفرینی سوریا ئەنجام نەدەن و بەردەوام بن لە گرنگی پێدان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەكەدا.”
(هێزه‌ر ناوێرت) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كاتێك سەبارەت بە ئامادەبوونی توركیا بۆ لێدانی عەفرین پرسیاری لێكرا، رایگه‌یاند.” كه داوا لە توركەكان دەكەین هیچ جۆرە كارێكی لەوشێوەیە نەكەن، چونكه نامانەوێت بكەونە ناو توندوتیژییەوە، دەمانەوێت بەردەوام بن لەسەر گرنگی پێدان بە بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوی داعش.”
ئه‌مه له كاتێكدایه كه توریكا هه‌ڕه‌شه ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا دەزگای راگەیاندنی توركیا دوێنێ ئاماژەی بەوەدا.” كە سوپای سوریا باری خۆ ئامادەكردن بۆ جەنگی ڕاگەیاندووە لەسەر سنووری سوریا بۆ بەرزترین ئاست.