پۆستێكی باڵا له كورد سه‌ندرایه‌وه به‌هۆی خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر

قه‌ڵاچۆكردنی كورد به‌رده‌وامی هه‌یه له سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌هۆی خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆه‌به‌ره‌و له ئێستاشدا به ده‌یان پۆست و پایه له كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه و دواهه‌مینیشیان پۆستی قائیمقامی دووزخورماتووه.”
له‌و باره‌وه ئەنجوومەنی قه‌زای دووزخورماتوو كۆبوونەوەیەكی سازكردوە و تێیدا قایمقامێكی تری بۆ قەزاكەی هەڵبژاردووە، له كاتێكدا كه هەڵبژاردنی قایمقام بۆ قه‌زای دووز بەبێ ئامادەبوونی لایەنی كوردی بەڕێوەچووە، تێیدا كەسێكی شیعە كراوەتە قایمقام به ئه‌مری حه‌شدی شه‌عبی و كوردیش له شاره‌كه وه‌ده‌رنرا.”
حه‌شدی شه‌عبی بۆ پۆستی قائیمقامی شاره‌كه (حەسەن زەینو لعابدین) كە توركمانێكی شیعە مەزهەبە بە قایمقامی خورماتوو دیاری كرد و بەپێی زانیارییەكان پێش كۆبوونەوەكە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ئەندامانی كوتلەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی شاری خورماتوویان بردۆتە رێكخراوی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی، لەوێ لە ژێر هەڕەشەدا پێیانیان ڕاگەیاندووە.” كه دەبێت دەنگ بە كاندیدەكەیان بدەن، پاشان ئەوانیش چوونەتە كۆبونەوەیەكەوەو دەنگیان بە دانانی ئەو توركمانە شیعە مەزهەبە داوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ئه‌م هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌ی له كوردستانیان و ناوچه‌كه ده‌كریت به‌هۆی خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌یه كه باڵێكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر ته‌واووی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان راده‌ستی حه‌شددی شه‌عبی و سوپای پاسداران و حزبولڵای لوبنانی و جه‌یشی عێراقی كرد، كه ده‌كاته 51% خاكی كوردستان، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و مادی خۆیان.