ریال مه‌درید به‌بێ ئه‌ستێره‌كانی توانی بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت به‌ده‌ستبهێنێت

له‌ چوار چێوه‌ى یاریه‌كانى چوونى قۆناغى هه‌شتى جامى شاى ئیسپانیا ، ریال مه‌درید بوه‌ میوانى یانه‌ى لیگانیس و توانى سه‌ركه‌وتنێكى زۆر گرنگ له‌ دوا ساته‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.”

له‌ چوار چێوه‌ى یاریه‌كانى چوونى قۆناغى هه‌شتى جامى شاى ئیسپانیا یانه‌ی ریال له‌ لیگانیسی برده‌وه‌ ،به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه‌ له‌ گیمی یه‌كه‌م ببنه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر،به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ گۆرا.”

له‌ گێمى دووه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى یاریه‌كه‌ گۆرا و له‌ خوله‌كى (89)یاریزانى لاوى ئیسپانى (ماركۆ ئه‌سینسۆ) توانى تاكه‌ گۆلى یاریه‌كه‌ تۆمار بكات و یانه‌كه‌ى هه‌نگاوێك له‌ قۆناغى پێش كۆتایى نزیك بكاته‌وه‌، ریالی له‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌ رزگار كرد كه‌ چه‌ند یارییه‌كه‌ تامی بردنه‌وه‌ی نه‌چێشتووه‌.

Back to top button