تایبه‌ت به‌ خانمان..به‌رێگایه‌كی سرووشتی برژانگت درێژبكه‌ بۆ هه‌میشه‌

وه‌ك ئه‌زاندرێت برژانگ به‌شێكه‌ له‌ جوانیه‌كانی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی خانمان زۆر به‌ تایبه‌ته‌وه‌ لێی ده‌ڕوانن و ئاره‌زووی برژانگێكی درێژده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ رێگایه‌كی سروشتی ده‌تواندرێت برژانگ درێژبكریت بۆ هه‌میشه‌یی.”

زۆرێك له‌ خانمان لە رێگای بەکارهێنانی ماسکاراو ئارایشت و یاخوود برژانگی دەستکرد کە هەمووی بۆ ماوەیەکی کاتیەو بەسەر ئەچێت ، بۆیە ئەگەر تۆ بە دوای رێگایەکی سروشتیدا ئەگەرێی بۆ درێژ بوونەوەی برژانگەکانت بە بێ بەکارهێنان ماسکارا ، ئەوا ئەم چەند رێگایە بە بەردەوامی بەکاربهێنە و ئەنجامەکانی سه‌رت ده‌سورمێنێ:-

١. زەیتی بایەم بۆ درێژ بوونی برژانگەکانت:
زەیتی بایەم برژانگەکانت رەونەقدارو بریقەدار ئەکات و یارمەتی زوو درێژ بوون و پڕ بوونی برژانگەکانت ئەیات بۆیە هەوڵبە رۆژانە بەکاری بهێنی .

٢. ماست بۆ درێژبوونی برژانگەکانت:
پارچە لۆکەیەک بهێنە و بیکەرە ناو ماستەوە پاشان برژانگەکانتی پێ تەر بکە و بۆ ماوەیەک پێوەی جێ بهێڵە ، لەبەرئەوەی ماست کاریگەری هەیە بۆ درێژ بوونی برژانگت و شێدارو نەرم دەریان ئەخات.

٣.پیاز بۆ درێژ بوونی برژانگەکانت:
پیاز یەكێکە لە هەرە سوود بەخشترین بۆ درێژ بوونی برژانگەکانت ، بۆ ئەم مەبەستە پیازێک لە ناو کووپێک زەیتی زەیتوونا بپیشێنە ، پاشان کە سارد بۆوە رۆژانە ٣ بۆ ٤ جار بەکاری بهێنە.
ئەم رێگایانە وەکو خۆی بەکاربهێنە دڵنیابە سوودی زۆری لێ ئەبینت.

س.د

Back to top button