فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌په‌گه: جورئه‌تی هێرشی سه‌ر عه‌فرین له‌لایان توركیاوه، له خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووكه‌وه هاتووه
عه‌گید باكوری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه، له لێدوانێكدا بۆ میدیایه‌كی سه‌ر به‌حزبه‌كه‌ی، له‌باره‌ی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرین ده‌لێت، ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی به‌رفره‌وانی ” كورد و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریه” ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕێكه له‌نێوان هه‌موو دوژمنانی كورد چونكه له‌وه دڵنیان كه ئه‌گه‌ر كورد ئازاد بێت ئه‌وان جارێكی تر ناتوانن له‌به‌رامبه‌ر گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌سه‌ڵاتدار بن بۆیه هێرشی عه‌فرین هێرشی بۆ سه‌ر گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا له‌لایان سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری”.
عه‌گید نموونه به كه‌ركووك ده‌هێنێته‌وه، ده‌لێت كاتێك سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری له‌به‌رامبه‌ر گه‌لانی باشوری كوردستان، كه‌وته له‌رزین، هه‌موویان كێشه‌كانیان به‌ڵاوه ناو، له‌رێگای خائینان، له كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر گه‌لانی كه‌ركووك، به‌شێوه‌یه‌كی درندانه، ئه‌م داگیركاریه‌یان ئه‌نجامدا، بێگومان له هێڵی به‌رگری كورد و ئازادی خوازان‌دا، خیانه‌تكرا، مه‌گه‌ر نا ئازادی خوازان، هه‌رگیز ترسیان له مه‌رگ نیه، بۆ رۆژه‌كا ئازاد تێده‌گۆشن، سه‌د ساڵی رابردوو شایه‌دی ئه‌و تێكۆشانه‌یه به‌ڵام خیانه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری وای له كورد كرد له كه‌ركووك بشكێت”.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌په‌گه، ده‌شلێـ” ئه‌م شكه‌ست و خیانه‌تی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركووك، جورئه‌تی داوه‌ته سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداران كه له عه‌فرینیش هه‌مان سیناریۆ دووباره بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵام ئێمه عه‌فرینیان بۆیان ده‌كه‌ینه كۆبانێ و شكه‌ستیان پێده‌هێنێن، رێگا ناده‌ین خه‌تی خیانه‌ت و خه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر عه‌فریندا زاڵ بێت”.
هه‌روه‌ها عه‌گید باكوری ده‌شلێـ” به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیا له دیوی توركیا زیاتر له 25 هه‌زار سه‌ربازی به چه‌ك و جبه‌خانه‌ی قورس ئاماده كردوه، سوپای تیرۆرستی سوریایی ئازادیش، له جه‌رابلوس، هێزێكی زۆری هێناوه‌ته سه‌ر عه‌فرین له ئه‌گه‌ری هێرش كردن دان بۆ سه‌ر گه‌لی عه‌فرین، هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش وه‌ك پێویست نین بۆیه گه‌لی عه‌فرین پشت به‌خۆیان ده‌به‌ستن و به‌رگری ره‌وا به‌كار ده‌هێنن”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.