بەبەڵگەوە: لەماوەی دوو ساڵ 96 ملیۆن دینار بۆ چاخواردنه‌وه‌ی یوسف محمەد سەرفكراوە
خواكوڕك
یوسف محمد سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆی كۆمه‌ڵێك بڕیاری دارایی ده‌ركردووه كه بۆته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی بڕێكی زۆر له پاره‌ی خه‌ڵك و حكومه‌ت.
یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست خواكوڕك كه‌وتووه، خه‌رجكردنی بودجه‌یه‌كی مانگانه‌یه به بڕی 4 ملیۆن دینار، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش ته‌نیا بۆ ژووری میوانداری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه بۆ هه‌ر مانگێك.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه هاتووه، “ئاشكرایه لای به‌رێزتان كه میوانحانه‌كه‌تان پێویستی رۆژانه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وام خه‌ڵك رووی تێده‌كه‌ن بۆ بینینی به‌رێزتان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته گوژمه‌یه‌كی بۆ دابین بكرێت به بڕی (4.000.000) چوار ملیۆن دینار مانگانه وه‌ك هاریكاری (میوانخانه‌كه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان) كه‌له ژێر سه‌رپه‌رشتی نوسینگه‌ی سه‌رۆك بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تكایه ره‌زامه‌ندیتان له‌م باره‌یه‌وه.”
له‌خواره‌وه‌ی به‌ڵگه‌كه‌ش واژۆ‌و به‌رواری 22/9/2014 یوسف محه‌مه‌دی له‌سه‌ره و نوسراوه (په‌سه‌نده له‌مانگی ئاب ه‌وه جێ به‌جێ بكرێت).
به‌پێی مێژووی به‌ڵگه‌كه‌ش بێت د. یوسف به‌جارێك پاره‌ی 7 مانگی خه‌رج كردووه له به‌رواری 1/2/2014 تاوه‌كو 22/9/2014 كه بڕه‌كه‌ی ده‌كاته (28.000.000) بیست و هه‌شت ملیۆن دینار. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاره‌ی دووساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌كاته بڕی (96.000.000) نه‌وه‌د و شه‌ش ملیۆن دینار كه ته‌نیا بۆ ژووری میوانداری پێشوازی خه‌ڵك ته‌رخانكراوه.