ئه‌نه‌كه‌سه به‌تووندی هێرش ده‌كاته سه‌ر توركیا هۆشداری ده‌دات
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی شاری عه‌فرینی سه‌ر به‌ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا” ئه‌نه‌كه‌سێ” ئیدانه‌ی هه‌ره‌شه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین دا‌و، له‌و باره‌یه‌وه هۆشداری دا”.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه كۆپیه‌كی به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه”ئه‌نه‌كه‌سه له عفرين رايگه‌ياندووه، “دانيشتوانى عفرين ئه‌م رۆژانه له حاڵه‌تى نيگهرانييهكى زۆردا ده‌ژين و ناوچه‌كه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى مه‌ترسيدار بووه‌ته‌وه”.
هه‌روه‌ها هاتووه: “به بيانووى پاراستنى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان گه‌يشتوونه‌ته ئاستى هيستريياى بێ پێشينه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆكردنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازى و ناردنى پشتيوانى لۆجستى بۆ ئه‌و هێزانه له سه‌ر سنوور له ئارادان و هه‌روه‌ها هه‌ماهنگى له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گرووپى چه‌كدارى به‌رهه‌ڵستكاران كراوه، كه په‌يوه‌ستن به ئه‌جێنداى توركياوه بۆ گه‌مارۆدانى ته‌واوى ناوچه‌كه‌مان”.
ئه‌نه‌كه‌سه له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا رايگه‌ياندووه، “ئێمه له ئه‌نجوومه‌نى ناوچهيى عفرين له ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كورد له سووريا، له كاتێكدا به توندى ئيدانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا و به ئامانجگرتنى ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ين، هاوكان داوا له هێزه كوردستانييه‌كان ده‌كه‌ين فشار بخه‌نه سه‌ر په‌يه‌ده بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى سياسه‌تى سهركوتكهرانهى تاكلايه‌نه ببێت، كه زيانى زۆرى له يه‌كێتى ريزه‌كانى كورد و بنه‌ماكانى خۆڕ‌اگرى ميليى داوه”.
له كۆتايى بهياننامهكهشدا ئه‌نه‌كه‌سه سه‌رنجى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌نجامه كاره‌ساتباره‌كانى هه‌ر لهشكركێشييهكى سوپاى توركيا راكێشاوه و داواى كردووه زلهێزه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى و مرۆڤ دۆسته‌كان فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا بۆ ئه‌وه‌ى واز له ههڕهشهكانيان بهێنن و ده‌ست له دوژمندارێتيان هه‌ڵبگرن.
له رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو سوپاى توركيا ده‌ستيكردووه به تۆپبارانكردنى عفرين و سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر يه‌په‌گه خۆى راده‌ستى توركيا نه‌كات، عفرين خاپوور ده‌كه‌ن به‌سه‌رياندا.