عه‌بادی داوایی راده‌ست كردنی ته‌واوی داهاته‌كانی هه‌رێمی هه‌یه‌ به‌ڵام هیچ زه‌مانه‌تی ناردنی مووچه‌ش نادات

چه‌ند میدیایه‌كی كوردی له‌ئێستادا ده‌ستیان به‌شێواندنی هه‌واڵی ” كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا” كردووه‌، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ زمانی میدیاكانی عێراقی كێشه‌كان بگوازنه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، چه‌ندین جار به‌غدا بانگه‌شه‌ی ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی كردوه، به‌ڵام له‌ئێستادا پاشگه‌ز بۆته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات، عه‌بادی داوای راده‌ستكردنی، ده‌روازه‌ی سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌ و ته‌واوی داهاته‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام ئاماده‌ نیه‌ هیچ زه‌مانه‌تێك بدات بۆ ناردنی بودجه‌ به‌ پێی ده‌ستووری عێراق هیچ نیه‌تێكی راستگۆی له‌ عه‌بادی دا نیه‌، ته‌نها هه‌وڵدان  بۆچه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێت، ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی هه‌رێمی كوردستانه‌، هه‌وڵدانه‌ بۆ تێكدانی ناوه‌خۆی كوردستان چونكه‌ نه‌ك هه‌ر ئاماده‌ نیه‌ مووچه‌ و بودجه‌ بنێرێت، به‌ڵكو له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌، ته‌واوی داهاته‌كانی تریش ده‌ستبه‌سه‌ر دابگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌لێنێك بۆ پێدانی مووچه‌ نه‌مێنێت له‌كوردستاندا”.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌باره‌ی هه‌واڵی هه‌ندێك له‌ میدیاكانی كوردستان له‌باره‌ی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك له‌مه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌لێت به‌ به‌ڵگه‌ ده‌توانین بی سه‌لمێنن، هه‌موو سه‌ری مانگان، عه‌بادی و مالیكی پاره‌ی كۆمه‌ڵێك میدیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرن”.

Back to top button