کۆمپانیای نەوتی گەنەل ئێنێرجی قەبارەی یەدەگی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستانی بەرزکردەوە

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ كۆمپانیایی گه‌نه‌ل ئێنێرجی بڵاوی كرۆدته‌وه‌، كه‌ لێکۆڵینەوە نوێیەکەی کۆمپانیای RPS دەریخستووە کە یەدەگی گازی سرووشتی ئەو دوو کێڵگانە 14 تریلیۆن و 792 پێی سێجا گازی سرووشتییە.پێشتر یەدەکی گازی سرووشتی ئەو دوو کێڵگەیە بە 10 تریلیۆن و 160 ملیار پێی سێجا خەمڵێندرابوو، هه‌روه‌ها لە ئەنجامی شیکارییەکی نوێ کە لەلایەن کۆمپانیای راوێژکاری RPS ئێنێرجی لەسەر کێڵگەکانی بنەباوی و میران کە کێڵگەی گازی سرووشتین، ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە ئەو کێڵگانە بڕێکی زیاتر لەوەی کە پێشتر خەمڵاندنی بۆ کراوە گازی سرووشتییان تێدایە”.

بەپێی بەیاننامەکەی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرج لەو لێکۆڵینەوەیە دەرکەوتووە ، کە قەبارەی یەدەگی گازی سرووشتی کێڵگەی میران بەرێژەی سەدا 78 زیاترە لەو قەباریەی کە پێشتر مەزەندەکراوە. یەدەکی گازی سرووشتی لە کێڵگەی بنەباویش بەرێژەی سەدا 27 بەرزکراوەتەوە کە یەکێکیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئەوی دیکەیان لە سنووری پارێزگای هەولێرە.

Back to top button