بەغداد.. خۆپیشاندانەکان دژبە حکومەتی عەبادی دەستیپێکردەوە

لەگەڵ ئەوەی پێشوتر هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان بەڕێوەدەچوون، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەئامادەبوونی هەزاران کەس لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغداد کۆبوونەوە و داوایان لە حکومەت کرد چاکسازی پێویست ئەنجام بدات.

لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ەوە لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەندی بەغداد خۆپیشاندان لەپێناوی ڕووبەڕووی گەندەڵکاران ببێتەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.

خۆپیشاندەران دەیان دروشمیان بەرزکردبۆوە، بۆئەوەی دەوڵەت بە هانای دامەزراوەکانیەوە بچێت، کە دیاردەی گەندەڵی بە شێوەیەکی بەرچاو تیایدا تەشەنەی کردووە.

خۆپیشاندەران لە دروشنەکانیاندا داواشیان کرد” ڕێوشوێنی پێویست و ڕاستەقینە لە بەرامبەر ئەو کەسانەدا بگیرێتەبەر بۆئەوەی ئەو دیاردەیە کۆتایی پێبهێنرێت کە هەموو شتێکی پەکخستووە”.
لە ساڵی ڕابردوودا دەیان جار لایەنگرانی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە هەینیدا خۆپیشاندانی ملیۆنییان ئەنجامدا و داوای چاکسازییان لە حکومەت دەکرد.

Back to top button