بزووتنه‌وه ئیسلامی هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵ و داوای هه‌ڵوێست له دژیان ده‌كات
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان له باره‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ی كۆمه‌ل له‌گه‌ڵ گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموركاسی ده‌ڵێت.” کە هەر حزبێکی ئیسلامی درز بخاتە ناو بەرەی ئیسلامی لە کوردستان، ”چاوی ئومێد و ئاسۆیان لێ بنووقێن“.
له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه ، (ئاری عەبدوللەتیف) سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوە لە پەرلەمانی کوردستان، رایگه‌یاندووه.” دەمێکە لایەنە سیاسییە ئیسلامییەکان هەوڵ دەدەن بەرەیەکی ئیسلامیی هاوبەش لە کوردستان دروست بکەن، ”چەندینجار کۆبوونەوەی لوتکە کرا و ئەنجومەنی ھاوبەش پێکھێنرا و گفتوگۆی گەرم بەڕێوەچوو، بەڵام بێ‌ئاکام بوو”.
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوە ئه‌وه‌شی باسكردووه.” كه ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، ئیسلامییەکان بە لیستێکی هاوبەش بەشدارییان نەکرد، ئەوا ”چاوی ئومێد و ئاسۆیان لێ بنووقێن“ و بە پێویستی دەزانێت دەنگدەرانی ئیسلامی دەنگی پێ نەدەن و ”بە سزای ئەو هەڵوێستەی بگەیەنن“.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین جار لایه‌نه ئیسلامیه سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌وڵیان دا به‌ره‌یه‌كی ئیسلامی یه‌كگرتوو پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بن له هه‌موو بابه‌ته سیاسیه‌كان، به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته نه‌گونجاوه له‌به‌ر هسڵهحهتی سیاسی خۆی خۆی دووره په‌رێز گرتووه و تا دواجار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی به‌رهه‌م صاڵح، لیستێكی هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو و بزووتنه‌وه و یه‌كگرتوی ئیسلامیان وه‌ده‌رنا.