سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ده‌زگایی زانیاری چه‌ند نهێنینه‌كی مخابه‌راتی ئێرانی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر پارتی و په‌كه‌كه ئاشكرا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌زگایی زانیاری چه‌ند نهێنینه‌ك ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی چه‌ند هه‌وڵێكی مخابه‌راتی بۆ تێكدانی زیاتری یه‌كرێزی لایانه كوردیه‌كان و رایده‌گه‌ێنێت، یاریه‌كی مخابه‌راتی هه‌یه، كه له‌ژێر ناوی لایانه سیاسیه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئێستا له‌نێوان پارتی و په‌كه‌كه دا ئه‌و یاریه ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ئه‌و یه‌كهه‌ڵوێستیه‌ی كه له‌سه‌ر عه‌فرین دروست بووه، نه‌بێته هه‌وێنی یه‌كرێزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی پارتی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر عه‌فرین دژ به توركیا”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌زگایی زانیاری كه ناوه‌كه‌ی لای خواكوڕك پارێزراوه، رایده‌گه‌ێنێت، چه‌ند یاریه‌كی مه‌ترسیداری هاوبه‌ش له‌نێوان باڵێكی ناو ده‌زگایی زانیاری له‌گه‌ڵ مخابه‌راتی ئێرانی، له‌ناو كوردستاندا هه‌یه، كه ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، یاریه مخابه‌راتیه‌كه به‌م شێوه‌یه، كه چه‌ندین كه‌س و چه‌ند په‌یچ و ماڵپه‌رێك، له‌ژێر ناوی هاوسیۆزی یان لایانگری بۆ لایانێكی سیاسی كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و لایانه سیاسیه ده‌كه‌ن، له‌دژایه‌تی لایه‌نێكی سیاسی تر و وه‌ك هاوهه‌ڵوێست بوونی لایانێكی تر كارده‌كه‌ن، نموونه به‌مه ده‌هێنێته‌وه، كه په‌یچێكی لایانگری گۆڕان دروست ده‌كه‌ن دژی به‌یه‌كگرتوو به‌كارده‌هێنرێت، یان په‌یچێكی لایانگری یه‌كێتی دروست ده‌كه‌ن دژ به گۆڕان به‌كار ده‌هێنن، یان په‌یچێكی سه‌ر به‌كۆمه‌ڵ دروست ده‌كه‌ن و دژ به یه‌كگرتوو به‌كار ده‌هێنن، به هه‌مان شێوه دژ به‌پارتیش به‌كار ده‌هێنن، هه‌روه‌ها په‌یچێكی سه‌ر به په‌كه‌كه دروست ده‌كه‌ن دژ به پارتی به‌كار ده‌هێنن، ئه‌م په‌یچانه هه‌موویان له‌لایان باڵێكی ناو ده‌زگایی زانیاری به‌رێنمایی له‌گه‌ڵ مخابه‌راتی ئێرانی به‌رێوه ده‌چێت بۆ تێكدانی یه‌كرێزی لایانه سیاسیه‌كانی كوردستان، به‌دوژمنی كردنی یه‌كتر له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ره‌كانیان”.
سه‌رچاوه‌كه به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوو، له‌میانی ناكۆكی نێوان پارتی و په‌كه‌كه و گۆڕان و پارتی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و چه‌ندانی لایانی تر كه ناكۆكی سیاسیان هه‌بووه، په‌یچ و كه‌سایه‌تیان بۆ دروست كردووه، بۆ ئیداره دانی به‌رده‌ومی پێدانی ناكۆكیه‌كان، رێگا نه‌دان بۆ چاره‌سه‌ر، چونكه ئه‌مانه كار له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و ئاتمۆسفێری سیاسی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایانێك نزیك یه‌كتر نه‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی ناو رۆژئاوای كوردستان، چه‌ندین په‌یچ و كه‌سایه‌تی له‌لایان ده‌زگایی زانیاری به‌راوێژ له‌گه‌ڵ مخابه‌راتی ئێرانی دروستكراون، كه له‌ژێر ناوی په‌كه‌كه‌دا، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ تێكدانی یه‌كرێزی لایانه سیاسیه‌كانی كوردستان، له‌ئێستادا ئه‌و په‌یچ و كه‌سایه‌تیانه كه له‌لایان خودی ده‌زگای زانیاری پاره وه‌رده‌گرن، به رێنمایی ده‌زگایی مخابه‌راتی ئێرانی، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، هیچ هاوهه‌ڵوێستیه‌ك له‌نێوان لایانه سیاسیه‌كانی كوردستان دا دروست نه‌بێت، له‌ژێر ناوی جۆڕاو جۆڕ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هاوخه‌من بۆ په‌كه‌كه و دژی پارتین، هه‌واڵی مخابه‌راتی بۆ تێكدانی هاوهه‌ڵوێستی لایانگرانی ئه‌و دوو حزبه له‌سه‌ر عه‌فرین و چه‌ندانی پرسی تر كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن”.
سه‌رچاوه‌كه ناوی چه‌ند كه‌سایه‌تی و په‌یچێك ئاشكرا ده‌كات، رایده‌گه‌ێنێت، كه له‌ئێستادا چه‌ندین په‌یچ و كه‌سایه‌تی كه گوایه هاوهه‌ڵوێستن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، خه‌ڵكی هاوسۆزی په‌كه‌كه‌یان له چوارده‌وری خۆیان كۆكردۆته‌وه، دژی پارتی كار ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ش بریتین له ” مولود ئه‌فه‌ندی و كامیار سابیر و نیاز حه‌مید و عه‌لی كه‌ریمی.. هتد” چه‌ندین په‌یچی به‌ناوی ” رۆژهه‌ڵاتی نافین و به‌رخودان و شه‌رڤان و برادۆست هتد..” كه له‌لایان ده‌زگایی زانیاریه‌وه، به‌رێوه ده‌برێن، له‌ژێر ناوی هاوهه‌ڵوێستیان بۆ عه‌فرین و په‌كه‌كه دا دژایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن، ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌ره‌شه و داگیركاریه‌ی عه‌فرین، له دژایه‌تی پارتی دا به بابه‌ت و هه‌واڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاستی ناوه‌خۆی لایانه سیاسیه‌كاندا هاوهه‌ڵوێستی سیاسی و هاوسۆزی بۆ عه‌فرین له‌سه‌ر ئاستی كوردستان دروست نه‌بێت”.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه ئه‌م په‌یچ و ئه‌كاونت و كه‌سایه‌تیانه كه له‌ژێر ناوی به‌رگری كردن له‌په‌كه‌كه دا ده‌ستیان داوه‌ته، دژایه‌تی كردنی پارتی و كار بۆ تێكدانی یه‌كرێزی لایانه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌موویان له‌لایان ده‌زگایی زانیاری به‌رێنمایی له‌گه‌ڵ مخابه‌راتی ئێرانی، به‌رێوه ده‌برێن، كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئامانج لێیان به‌رگریه‌كی درۆزنانه‌یه له په‌كه‌كه و دژایه‌تی پارتیه”.
له‌و باره‌یه‌وه، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م هه‌وڵانه به‌ته‌واوی هه‌وڵێكی مخابه‌راتین، دژی هاوهه‌ڵوێستی لایانه سیاسیه‌كانه، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا هاوهه‌ڵوێستی پارتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، چونكه ته‌نها دوو حزب كه له رۆژئاوایی كوردستان جه‌ماوه‌رێكی به‌رفره‌وانی هه‌یه، پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستانه، ئه‌م هه‌وڵانه بۆ تێكدانی هاوهه‌ڵوێستی لایانه ئه‌م دوو حزبه له‌سه‌ر عه‌فرین، مه‌به‌ستێكی ته‌واو مخابه‌راتیه، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دوو حزبه له‌م نیازه مه‌ترسیدارانه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تی و په‌یچ و میدیایانه تێبگه‌ن و راستی رووداوه‌كانیان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكه‌ن”.
له‌پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه له‌لایه‌ن باڵی كاڵفامی ناو یه‌كێتی كرا، كه ئێستا سپۆنسه‌ری ئه‌و په‌یچ و ماڵپه‌ر و كه‌سایه‌تیانه‌یه به‌هاوكاری ده‌زگایی مخابه‌راتی ئێرانی، دۆڕانكاڵكان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه” له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و په‌كه‌كه لێدوانێكی دا‌و داوایی له پارتی كرد، با بگه‌رێنه‌وه، بۆ رێكه‌وتنی ساڵی 1984ی نێوان پارتی و په‌كه‌كه، وه له‌ئێستادا به‌هۆی دۆخی سیاسی ناوچه‌كه په‌یوه‌ندی پارتی و په‌كه‌كه هه‌رگیز ئاشكرا نیه، له‌چ ئاستێك و وه‌چۆنه، چونكه پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا، به‌تووندی ئیدانه‌ی هێرش و لێدوانه‌كانی توركیای كرد له‌سه‌ر عه‌فرین، به‌هه‌مان شێوه، هاوهه‌ڵوێستی رۆژئاوایی كوردستان و هه‌ده‌په له‌سه‌ر ریفراندۆم هه‌ڵوێستێكی پشتگیركاربوون، به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی ئاشتی له‌باكوری كوردستان، كه هه‌وڵه‌كانی پارتی و هه‌رێمی كوردستان به‌روونی تێدا ده‌رده‌كه‌وت”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه هه‌وڵه‌كانی ئه‌و په‌یچ و كه‌سایه‌تیه مخابه‌راتیانه، كه له‌ئێستا بۆ تێكدانی یه‌كرێزی و هاوهه‌ڵوێستی لایانه سیاسیه‌كان هه‌یه، له‌سه‌ر پرسێكی وه‌ك كه‌ركووك و عه‌فرین، هه‌وڵی تێكدانی ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بدرێت، میدیای ئه‌و حزبانه له‌ئێستادا پێیانه‌وه دیاره كه هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئاستی میدیا و رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه ده‌بینرێت، كه ئه‌و كه‌سه مخابه‌راتی و په‌یچانه، به‌ته‌واوی فه‌رامۆشكراو و دوورخراوه‌ن”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌زگایی زانیاری چه‌ند كه‌سایه‌تی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات…
نیاز حه‌مید برایم.. ئه‌و كه‌سه سه‌ر به ده‌زگایی زانیاریه و له وڵاتێكی ئه‌وروپی ده‌ژی، له‌رێگایی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه، ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام چه‌ندین په‌یچیش به‌رێوه ده‌بات و یان رێنمایان پێده‌دات، كه به‌ره‌واڵه‌ت خۆی به‌كه‌سایه‌تیه‌ی ئاپۆچی ده‌ناسێنێت، به‌ڵام ئامانجی ئه‌و زیاتر تێكدانی یه‌كرێزی لایانه سیاسیه‌كانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئاستی ئه‌و كاره‌دا له‌لایان ده‌زگایی زانیاری پله‌یه‌كی باشی پێدراوه،
پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه كاری ده‌كرد به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كار ده‌كات، پێشتر په‌كه‌كه له‌رووی رێكخستنی و میدیایی گرینگی پێدا به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه زانیان سه‌ر به ده‌زگای زانیاریه، له‌لایان په‌كه‌كه فه‌رامۆش كرا”.
كامیار سابیر، كه خۆی به‌كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌كادیمی و چه‌پی رادیكاڵ وێنا ده‌كات، دژی پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵام به پله‌یه‌كی باڵا له‌لایان ده‌زگایی زانیاری یه‌كێتی سپۆنسه‌ر ده‌كرێت و له‌یه‌كێك له‌وڵاته ئه‌وروپیه‌كان ده‌ژیت كار له‌سه‌ر دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات، دژی هه‌موو هاوهه‌ڵوێستیه‌كی لایانه سیاسیه‌كانی كوردستان كار ده‌كات”.
مولود ئه‌فه‌ندی كه پێشتر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری دۆستایه‌تی ” ئیسرائیل و كورد” بوو، به‌ڵام پاشان به سیناریۆیه‌ك گوایه له‌لایان ده‌زگایی زانیاری رفێنراوه، راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌ی ساڵێك بێده‌نگ بوو، به‌ڵام پاشان له تاران ده‌ركه‌وته‌وه، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران بووه، سه‌رنووسه‌ری میدیایه و پاره‌ی له‌لایان ئێرانه‌وه پێدرا، له‌ئێستادا له‌دژی هاوهه‌ڵوێستی لایانه‌كان كار ده‌كات
عه‌لی كه‌ریمی كه به‌ناوی ئۆپزسیۆنی ئێران له هه‌رێمی كوردستان دانیشتووه، له‌ئێستادا مانگانه، 1500 دۆلار له‌لایان ده‌زگایی زانیاری سپۆنسه‌ر ده‌كرێت، دژی هاوهه‌ڵوێستی لایانه‌كان كار ده‌كات، له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر ده‌رزی زیاتری لایانه‌كان ده‌كات له‌ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان و كوردستان به‌گشتی”.