به‌وێنه‌…ریال مه‌درید گرێبه‌ستێكی نوێی واژۆكرد

يانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی یه‌كه‌مین بۆندی واژۆكرد و یاریزانێكی لاوی هێنایه‌ ریزی یانه‌كه‌ی و ئاماده‌ی ده‌كات بۆ ساڵانی داهاتوو.”

له‌و باره‌وه‌، یانەی كادێزی ئیسپانی كه‌ یاریزانه‌كه‌ی فرۆشتووه‌، رایگه‌یاندوه‌.” بەشێوەیەكی فەرمی رازی بوون دەستبەرداری ئەستێرەیەكی لاوی تیپەكەیان بن بۆ یانەی ریال مەدرید، و رۆژنامەی ئاسی ئیسپان یش رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ یانەی ریال مەدرید بۆندی لەگەڵ (فران ریڤێرا)ـی یاریزانی یانەی كادێزی ئیسپانی واژۆكرد”

سەرچاوەكە دەڵێت : ” هەرچەندە بەرشلۆنە زۆر بە گرنگییەوە لەسەر هێڵ بوو بۆ گواستنەوەی ریڤێرا بەڵام ریال مەدرید لەكۆتاییدا توانی ئەستێرە تەمەن (17) ساڵانەكە بباتە ریزەكانی”.

ئاس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ فران لە بەرامبەر (100) هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە تیپی دووەمی ریال مەدرید دەكات و لەكاتی كۆكردنەوەی ئەزمون دەتوانێت پەیوەندی بە تیپی یەكەم بكات”.

Back to top button