بومه‌له‌رزه ئه‌م شاره‌ی كوردستانی هه‌ژاند و تا ئێستا زیانه‌كان دیارنین
بۆ جارێكی تر بومه‌له‌رزه له چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی قه‌سری شیرینی دا و تا ئێستاش هیچ زیانێك نه‌زاندراوه.”
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 20/1/2018 بوومەلەرزەیەکی به‌هێز بە گۆڕی 5پلەی ڕیختەر شارۆچکەی “سۆمار”ی سەر بە شاری قەسرشیرینی لە پارێزگای کرماشان هەژاند و له ئێستاشدا هیچ زیان و زه‌ره‌رێك ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ،بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران بێت.” ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتریی زەوین لە ناوچەی سۆماری سەر بە قەسرشیرین ڕووی داوە، تا ئێستاش زیانی گیانی و ماڵی ئەو بوومەلەرزەیە دیار نیه و هیچ شتێك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له پێشتردا چه‌ندین جار بومه‌له‌رزه له ووڵاتی ئێران و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی داوه به سه‌دان كه‌س كوژراون و به سه‌دان خانوو تێكچوون، ئه‌مه‌ش بۆ جاری چهندهههمینه كه دووباره ده‌بێته‌وه.