سه‌فین دزه‌یی:چاوه‌ڕێی سه‌ده‌قه له به‌غدا ناكه‌ین
گوتەبێژی حكومەتی هەرێم له باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یی كه باسده‌كریت خرابێته سه‌ر بانكێكی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت.”كه بەفەرمی ئاگاداری ئەوە نین، حكومەتی عێراق ٤٥٠ ملیار دیناری ناردبێت بۆ هەرێم، ئەوەی كە باس دەكرێت تەنها لە میدیاكانەوە بیستوومانه.”
(سەفین دزەیی) گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌و باره‌وه ڕایگەیاندوه.” كه لە میدیاكانەوە گوێبیستی ئەوە بووین بەغداد پارەی ناردووە بۆ هەرێم، بەڵام بە فەرمی ئاگادار نەكراونەتەوە و ئەوان ئاگاداری هیچ حیسابێكی بانكی نین، كە لە بەغداد بۆ هەرێمی كوردستان كرابێتەوە.
گوتەبێژی حكومەتی هەرێم ئه‌وه‌شی دووپاتكدرۆته‌وه”كه ناردنی ئەو ٤٥٠ ملیار دینارەی كە باسی لێدەكرێت، ئەگەر وابێت ئێمە ئاگاداری هیچ وردەكارییەكی نین، نازانین ئەو پارەیە بەشێكە لە بودجە یان مانگانەیه، یاخوود هی چەند وەزارەتێكە”.
دوه‌یی باسی له‌وه‌شكردووه.” كه هەرێم لە چوارچێوەی بودجەی عێراقدا، داوای مافی خۆی كردووە و چاوەڕێی (سەدەقە) لە بەغداد ناكەن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە و كە بەغداد بڕی ٤٥٠ ملیار دیناری خستووەتە سەر حسابی هەرێم بەمەبەستی دابەشكردنی مووچە، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه.