شه‌ش بومه‌له‌رزه له عێراق و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی دا
پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كولادستانی رۆژهه‌ڵات، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ندین بومه‌له‌رزه له سنوری عێراقی داوه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانیشی گرتۆته‌وه.”
ئەمڕۆ شه‌ممه 20/1/2018 زنجیرەیەك بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای دیالەو بەشێك لە پارێزگای بەغدا هەژاندووەو هاوڵاتیان هەستیان بە ترس كەوتووە و ماڵه‌كانیان جێهێشتووه و بومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌كانی رۆژهەڵاتی ناحیەی مەندەلی لەسنووری پارێزگای دیالەو بەشێك لەخۆرهەڵاتی شاری بەغدای هەژاندووەو تەنانەت لە قەزای خانەقینش هەستی پێكراوە.
دەستەی گشتی بوومەلەرزەو كەشناسی عێراق له‌و باره‌وه رایگەیاندوە.ـ كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش بوومەلەرزەی یەك لەدوای یەك چەند ناوچەیەكی وڵاتی گرتۆتەوە.
دەستەی گشتی بوومەلەرزە روونیشكردۆتەوە: بوومەلەرزەكان ژمارەیان (6) بوومەلەرزە بووەو بەهێزەكەیان گوڕەكەی (3) پلەی ڕێختەر بووە.