فەزیحەی باڵێكی یەكێتی لەناو وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
حكومه‌تی عێراق ماوه‌ی ساڵێكه هاریكاریه ته‌ندروستیه‌كانی له‌رێگه‌ی دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بڕیوه و حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه به‌شێكی زۆر ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه و هاوڵاتیان دابین ده‌كات و ده‌یانكڕێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش به خواكوڕكی راگه‌یاند، باڵێكی یه‌كێتی خزمه‌تگوزاریه‌كانی خه‌ڵك بۆ شوێن و خه‌ڵكێكی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، ئه‌وه بۆ چه‌ند جارێكه یه‌كێتی له‌رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌شێك له‌و ده‌رمان و پێداویستیانه‌ی خه‌ڵك و نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم، كه ملیۆنان دۆلاری بۆ خه‌رج كراوه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و چه‌واشه‌كاری راگه‌یاندنه‌كان و خه‌ڵك به‌كاردێنێت، و گوایه له رێگه‌ی ده‌زگای زانیاری و لاهور تاڵه‌بانی (كه‌هیچ په‌یوه‌ندیان به‌و بابه‌ته‌وه نیه) بۆ خه‌ڵكی كۆبانێی ره‌وانه ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر بڕیاره وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاریكاری خه‌ڵكی دیكه‌ی پارچه‌كانی كوردستان بكات، با به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی حكومه‌ت بیكات، نه‌وه‌ك بیخاته ده‌ستی كه‌سێكی حیزبی و بۆ مزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كاری بهێنێت.