نابێت ئه‌م كه‌سانه‌ خورما بخۆن و زیده‌ڕۆی له‌ خواردنی بكه‌ن

خورما شوێنە سەرەکیەکەی ئاسیایە بە تایبەتیش دوورگەی عەرەبی و دوورگەی عەرەبییەوە چووە هەموو جیهان ، هەر درەختێکی خورما و تۆوەکەی لە جیهان سەرچاوەکەی دوورگەی عەرەبیە.

خورما ناوکێکی درێژکۆلەی ڕەق و پێستێکی تەنك و ڕەشباوی هەیە و بەشێوەی هێشووی گەورە بەدارەکەی دا شۆڕدەبێتەوە.لەزمانی عەرەبی دا بە خورمای تەڕ و گەییو دەڵێن(رطب) و بەوشکبوەوەکەی دەڵێن(تمر) واتە هاوشێوەی ترێ و مێوژ یەکێکیان تەڕو ئەوی تریان وشکبوەوەیە.

له‌ پاڵ سوده‌ نه‌بڕاوه‌كانی خورما پێویسته‌ ئه‌م كه‌سانه‌ خۆیان له‌ زێده‌ڕۆی خواردنی خورما به‌درووبگرن:_

1/خورمای ترشاو ، یان ئەو خورمایەی بە ماددەی کیمیایی پاكکرابێتەوە، زیان بەلەش دەگەیەنێت.
2/ئەوکەسانەی کە ناودەمیان برینی هەیە یان تامێسکییان لێ هاتووە ،ئەبێت خۆیان لەخورما خواردن بەدوور بگرن.
3/لەوشوێنانەی داری خورمای لێناڕوێت نابێت دانیشتوانی ئەو ناوچانە زیادەڕۆیی لە خواردنی خورمادا بکەن و بۆ ئەو کەسانەش کە توند تەبیعەتن و 4/حولحولین زۆر خواردنی خورما ئەبێتە هۆی درووستبوونی برینی ناودەم و ئازاری پوك و ددان و لەشخوران و نارەحەتی جگەر.
5/لە خورما پێدانی منداڵان دا پێویستە بە وریاییەوە ڕەچاوی تەمەنی مناڵەکە بکرێت و بەبڕێکی گونجاو و ڕۆژانە بیدرێتێ.
6/ئەوانەی پەرکەمیان هەیە و برینی ناودەم و قورگ ئێشە و ئازاریان لە پوکەکانیان دا هەیە پێویستە خۆیان لە زیادەڕۆییکردن لە خواردنی خورما بپارێزن و ئەگەر ناچاریش بوون بە خواردنی یان خۆیان پێ ڕانەگیرا ئەوا دەبێت ئەو زیانە بەخواردنی ئاوی هەناری ترش و خواردنی سارد و پێکهاتەی ترشەکان و کاهوو زەڵاتە و ماست شوتی قەرەبوو بکەنەوە.

Back to top button