نێچیرڤان بارزانی:سه‌ردانی ئێران ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بریاره‌ سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بكات، له‌و باره‌یه‌وه‌، كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ تاران، زانیاری ئاشكرا ده‌كات”.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كۆنسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه‌”نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پرسە سیاسی ، ئابووری ، ئەمنی و کولتوورییەکان سەردانی تاران دەکات و لە رۆژی 21-1-2018 لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە و هه‌روه‌ها كۆنسوڵخانه‌ی ئێران راشی گه‌یاندووه‌”لەو سەردانەدا قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکی حکومی یاوەری سەرۆکوەزیران دەکەن.

کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە بە گرنگ ناودەبات و رایدەگەیێنێت: “سەفەری ئەو شاندە کە یەکەمین سەردانە لەدوای گشتپرسی و دژایەتی حکومەت و دادگای فیدراڵی عێراق بۆ گشتپرسییەکە ، بە ئەرێنی دادەنرێت”.

Back to top button