گۆڕان و كۆمه‌ڵ جارێكی تر له‌ته‌ك شیعه‌كان،دژی كورد و سوونه‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق وه‌ستانه‌وه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، جارێكی تر گۆڕان و كۆمه‌ڵ هاوهه‌ڵوێست بوون له‌گه‌ڵ شیعه‌كان دژی كورد و سوونه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوركی راگه‌یاند” ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان تاووتوێ بکات. بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی یەکشەممە دواخرا، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان”بەهۆی بایکۆتی سوننەکان و بەشێک لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هەروەها ناڕەزایەتی لە چۆنیەتی دەنگدان بۆ پڕۆژەیاساکە ، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ رۆژی یەکشەممە دواخرا و بڕیارە لەکۆبوونەوەی سبەی ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان” هەرسێ فراکسیۆنی پارتی ، یەکێتی و یەکگرتوو هاودەنگ لەگەڵ سوننەکان کۆبوونەوەکەیان بایکۆت کردبوو بەڵام فراکسیۆنی گۆڕان و فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون بۆ ئەوەی دەنگ بە پڕۆژەیاساکە بدەن، هەرچەندە کۆبوونەوەکەش دواخرا.

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق” رێزان شێخ دلێر” هێرشی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌یان، ده‌لێت له‌ كه‌ركووك و خورماتوو هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ دیفاع له‌ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌غدا دژی كوردن له‌ژێر ناوی جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور، به‌ڵام چاویان نوقاندووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشه‌ڵكاریه‌ی كه‌ دژی كورد ده‌كرێت له‌لایان به‌غدا”.

هه‌روه‌ها رێزان شێخ دلێر ده‌شلێـ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی كوردی تێدا بێت، دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنن له‌ژێر ناوی دواخستنی هه‌ڵبژاردن دژی ده‌ستووره‌، به‌ڵام یه‌ك قسه‌ش ناكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشه‌ڵكاریه‌ ده‌ستوریانه‌ی دژی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌ن”.

Back to top button