میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی كه‌ركووك ده‌كه‌ن
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك و گه‌رمیان، رایدهگهێنێت، كه میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هێزی زیاتریان بۆ ناو شاری كه‌ركووك هێناوه، له‌ئێستادا كه‌ركووك وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێ هاتووه”.
عه‌دنان كه‌ركووكی گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک – گەرمیان، له لێدوانێكی میدیایی دا رایدهگهێنێت” میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھێزی زیاتریان بۆ ناو شاری کەرکووک ھێناوە و ئێستا کەرکووک بووەتە سەربازگەیەکی گەورە ده‌شلێـ” ھێزەکانی پۆلیسی فێدراڵیش کە ھێنراون بۆ کەرکووک، لە ژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبین و ئێستا بەشێک لە ھێزەکان کە لە کەرکووکن جلی پۆلیسی فیدراڵی لەبەر دەکەن و بەردەوامن لە داگیرکارییەکەیان.
گوته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك و گه‌رمیان ده‌شلێـ”ئەگەر حەشدی شەعبی ڕاست دەکەن، بائێستا دۆسییەی ئەمنی کەرکووک ڕادەستی پۆلیسی خۆجێی کەرکووک بکەن.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.