نووسه‌رێكی ئه‌مریكی: پیلانگێری توركیا و ئێران له كه‌ركووك به‌هۆی خیانه‌ته‌وه سه‌ركه‌وت به‌ڵام له‌عه‌فرین سه‌رناكه‌وێت

د‌یڤید بۆلوك به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی فكری سه‌ر به په‌یمانگای واشنتۆن بۆ كاروباری خوارووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، له وتارێكی دا ده‌نووسێـ” ئه‌وه له عه‌فرین رووده‌دات، پیلانگێری ” كه‌ركووك عه‌فرین”ه له نێوان تره‌مپ و پۆتین دا كه هه‌ردوو لایان، ئێران و توركیا به‌هاوكاری عێراق له كه‌ركووك و به‌هاوكاری سوریا له عه‌فرین به‌رێوه ده‌چێت”.
د‌یڤید بۆلوك هه‌روه‌ها ده‌نووسێـ” ئه‌گه‌ر له‌كه‌ركووك خیانه‌ت نه‌كرابایه له‌ناوه‌خۆی كوردستان، ئه‌وه بێشك پیلانگێریه‌كه له‌دژی دۆستانی كورد سه‌ری نه‌ده‌گرت و كورد به‌رامبه‌ر هێزه هاوبه‌شه‌كه‌ی كه هاتن بۆ كه‌ركووك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا، چونكه ئه‌م شه‌ره سنوردار بوو، به‌ڵام به‌هۆی خیانه‌تی ناوه‌خۆی كوردستان شكه‌ست به‌كورد هات، ئه‌م شكه‌سته له‌ئێستادا درێژكراوته‌وه، بۆ عه‌فرین، ئه‌گه‌ر له عه‌فرین كورد سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه بێشك كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌ركووكیش ده‌بێته‌وه”.
ئه‌م نووسه‌ره‌ی ئه‌مریكا ده‌شلێـ” بابه‌تی كه‌ركووك به‌ئاشكرا ده‌ری خست كه رێكه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی كورد له‌ئارادایه، له‌ئێستادا ئه‌م رێكه‌وتنه گه‌یشتۆته عه‌فرین، مه‌ترسی له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌یه، بۆیه ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی ئه‌ردۆگان بابه‌تێكی په‌یوه‌ست نیه به توركیا به‌ڵكو ئه‌مه بابه‌تێكی گۆمانی رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌یه، كه له‌كه‌ركووك و عه‌فرین جێبه‌جێ بكرێت”.