رۆژنامه‌یه‌كی سعودی ده‌لێت ئه‌مریكا هاوكاری ئێران و شیعه‌یه له‌عێراق و دژ به كورد و سوونه‌یه
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودی له هه‌واڵێكی دا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و به‌ڵێنه‌كانی به سوونه‌كان بۆ دواخستنی ههڵووژاردنهكان له‌عێراق بۆ كاتێكی دیكه، دهنووسێـ” كه ئه‌مریكا هاوهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ ئێران و شیعه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام دژی كورد و سوونه‌یه، كه داوا دواخستنی ده‌كه‌ن”.
رۆژنامه سعودیه‌كه ده‌شنووسێـ” ئەمریکا لەو بەڵێنانەی پەشیمانبووەتەوە، کە لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ کاتێکی دیکە بە سووننەکانی دابوو، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” لە ئەگەری نەگەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی ناوچە وێرانبووەکان، ئەوا بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەن، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك به‌ڵێنیان له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌مه‌ریكا له‌و به‌ڵێنانه په‌شیمان بووه‌ته‌وه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ناكۆكییه‌كی قووڵ له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ده‌شلێـ” فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوای ده‌نگدانی نهێنی ده‌كه‌ن، سووننه‌كانیش سوورن له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن و شیعه‌كانیش هاوبڕیارن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
نیازی میعمار ئۆغڵو، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆی سیاسی لەنێوان لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکی یاسایی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان هەیە، گوتیشی: “148 پەرلەمانتار داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، کە دەنگدان لەسەر وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بەنهێنی بێت”.