ناوه‌ندی بڕیار: سه‌ركرده‌یه‌كمان هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه‌

خواكوڕك

یه‌یجی فه‌رمی ناوه‌ندی بڕیار له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ هه‌واڵێكیدا بڵاویكرده‌وه‌، سەرکردەیەکیان لە هەوڵێکی تیرۆریستی ڕزگاری بووە. ڕۆژی سێشەممە 13\9\2016، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری نەقشبەندی و تبجدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 4 پێشمەرگە بریندار بوون.

پەیجی فەرمیی ناوەندی بڕیار ئاشکرا کردووە: “بۆمبەکە لەسەر ڕێگای سەرەکیی هاتوچۆی عەدنانی حەمەی مینا داندراوە، هەرچەندە ئەو سەرکردەیە ڕۆژی دووشەممە 12\9\2016، سەردانی هێزەکانی سنووری میحوەرەکەی کردووە”

هه‌ر له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ هاتووه‌، “بۆیە لە لایەن تیرۆرستانەوە بۆمبەکە بە ئامانجی تیرۆرکردنی عەدنانی حەمەی مینا دانراوە، بەڵام دوێنێ بە هۆی کارێکی تایبەتەوە، ئەو سەرکردەیەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی، گەڕاوەتەوە سلێمانی و سەردانی هێزەکانی نەکردووە و بۆمبەکە بە ئۆتۆمبیلێکی تری هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە”.

Back to top button