فڕۆكەكانی توركیا عەفرینیان بۆمباباران كرد

دوای تێپەڕنی دەڕۆژ بەسەر بۆردوومانی بەردەوامی تۆپخانەكانی توركیا بۆسەر شاری عفرین, كەمێك پێش ئێستا ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی هێڵی سنووری نێودەوڵەتی سووریایان بەزاند و بۆمبابارانی شاری عفرینیان كرد.
ئاژانسی هەواڵدەری ئەنادۆڵی توركیی و دها بڵاویانكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە ئاسمانی عفریندا سووڕاونەتەوە و چەند خاڵێكیان كردووەتە ئامانج.
تا ئێستا رادەی زیانە گیانی و ماڵییەكانی بۆمبابارانی فڕۆكەكانی توركیا نەزانراوە.