عادل نووری: ئەنجامدانی هەلبژاردن لە ئایاری ئەمیشاڵ زیان بە گەڵی كورد دەگەیەنێت چونكە خاكی داگیركراوە

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی هەلبژاردنی گشتی لە عێراق, ئەنادم پەرلەمانێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات, “هەریەك لە فراكسیۆنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەكانن بۆ كاتێكی دیكە، بەڵام فراكسیۆنە كوردستیانییەكانی دیكە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا”.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا “بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لە مانگی ئایاری ئەمساڵ زیان بە گەلی كورد و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەگەیێنێت، بەوپێیەی ئەو ناوچانە بە داگیركراو هەژمار دەكرێن”.

قسەكانی ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق لە كاتێكدایە، سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە: “سبەینێ پرسی دواخستن و دیاریكردنی كاتێكی دیكە بۆ هەڵبژاردنەكان یەكلایی دەكرێتەوە”.

Back to top button