سێ فراكسیۆنی كوردی بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد
ئەمڕۆ شەممە 20ی1ی2018 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبویەوە، سێ فراكسیۆنی كوردیش بایكۆتی دانیشتنەكەیانكرد.
كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی دەستی پێكردو لەكۆبونەوەكەش تاوتوێی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا دەكات.
بهڵام بەهۆی ناكۆی لە سەرپرۆژە یاسای ئەنجومەنی پاریزگاكانەوە هەرسێ فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیتی نیشتمانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنەكەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد.
جێگای ئاماژەبۆكردنە بڕیاربوو ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان یەكلابكرێتەوە بەڵام بەهۆی دروست بونی پشێویەوە كۆبونەوەكە بۆ ئەمڕۆ شەممە دواخرا.