سەرکردایەتی یەکێتی کۆ دەبێتەوە

 

( بلێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند :” دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌ندامان نییه‌ ،به‌ڵكو به‌ پێویستمان زانی هاوكات بكرێت له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی دكتۆر فواد مه‌عسوم بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا “.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی ( كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ) جێگری سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری و ئاماده‌بونیان له‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یدا ( بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ) گووتی :” وه‌ك له‌ میدیاكان بینیتان ڕه‌وشی ته‌ندروستی كاك كۆسره‌ت زۆر باشه‌و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت “.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كه‌ركوك و ڕوداوه‌كانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی پێداو گوتیشی :” یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م ڕوداو و كێشه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رو ڕۆژانی دواتریش “.

Back to top button