عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان بە هاوکاری هێزە چەکدارەکانی عێراق سورنله‌سه‌ر داگیركردنی گونده‌ كوردنشینه‌كان

 

ناحیەی سەرگەڕان سەر بە قەزای دوبزی پارێزگای کەرکووکە و عەرەبە شوڤێنییەکان لە مووسڵ و تکریت لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھاتوونەتە ناوچەکە و دەیانەوێ بە زۆر زەویی کورد داگیر بکەن.

(لوقمان حوسێن) بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند: “ھێشتا عەرەبە شۆڤێنییەکان سورن لەسەر داگیرکردنی گوندە کوردستانییەکان و لە شوێنی خۆیان ماون، ھەموو ئەو لیژنانەی سەردانی ناوچەکەیان کردووە نەیانتوانیوە کێشەکە چارە بکەن و پاشەکشە بە عەرەبە ھاوردەکان بکەن. سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆی عێراقیش بەڵێنی خۆیان نەبردە سەر بۆ ئەوەی ھێزی ئەمنی لە گوندە کوردستانییەکان پاشەکشە بکەن و عەرەبی ھاوردە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.”

هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ران ڕاشیگه‌یاند: “ئەو ھاووڵاتییە عەرەبانەی ھاتوونەتە گوندە کوردییەکانی ناحیەی سەرگەڕان دەیانەوێ ببنە چەکداری حەشدی شەعبی و لەو ڕێگایەوە ستەم لە ھاووڵاتییانی کوردی دەڤەرەکە دەکەن، ھەتا بەر لە دوو ڕۆژ چەند ھەمەرێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ عەرەبە ھاوردەکان ھاتوونەتە گوندی پەڵکانەی سەرگەڕان و وێنەیەکی گەورەی ھادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدریان لە سەنتەری گوندەگە بەرز کردووتەوە.”

به‌ڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “تەنیا ھەوڵ، ئەو کۆبونەوەیە کە سەرۆک بارزانی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ نوێنەرانی خەڵکی سەرگەڕان کۆ بووەوە و بەڵێنی پێ داون بێدەنگ نابن لەھەمبەر ئەو زۆڵمەی لێیان دەکرێت و سەرۆک بارزانی بە خەڵکی ناوچەکەی ڕاگەیاندووە ڕەوشی سەرگەڕان و کەرکووک بەمشێوەیە نامێنێتەوە.”

Back to top button