په‌كه‌كه له مه‌رزی سیپه له هه‌ڵه‌بجه سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت
په‌كه‌كه له زۆربه‌ی خاڵه سنوورییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌رانه له كاسبكاران وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش كاسبكاران و بازرگانانی بێزار كردووه، چاودێرانیش دەڵێن لایه‌نی حكوومی له ناوچه نه‌یانتوانیوه ڕێگری له چه‌وساندنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بگرن.
ماوه‌ی سێ ڕۆژه په‌كه‌كه هێزێكی چه‌كداری ناردووه‌ته شاخه‌كانی هەو‌رامان له نزیك مه‌رزی لاوه‌كیی سیپه له گوندی ده‌ره‌یمه‌ڕی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بازگه‌ی له هانه‌نه‌وه داناوه، ئەو شوێنه كۆتاییی ئه‌و ڕێیه‌یه، کە وڵاغداره‌كانی هه‌ورامان له‌وێ باره‌كانیان داده‌گرن و كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به كۆڵ ده‌یگوازنه‌وه بۆ سنووری ئێران، به‌ڵام به هاتنی ئه‌و هێزه‌ی په‌كه‌كه سه‌رانه‌یان له‌سه‌ر وڵاغداران و كۆڵبه‌ره‌كان داناوه و ده‌بێ بۆ باری هه‌ر وڵاغێک بڕی 60 هه‌زار تمه‌ن و كۆڵبه‌ره‌کانیش ٣٠ هه‌زار تمه‌ن سه‌رانه به په‌كه‌كه بدەن.
(حه‌مید بارام) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بیاره ڕایگه‌یاند :” : “پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كاسبكارانه‌وه ئاگادار كراینه‌وه، كه چه‌كداری په‌كه‌كه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و داوای پاره‌یان له كاسبكاران كردووه، پاسه‌وانی سنوورمان ئاگادار كرده‌وه، به‌په‌له قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه بكه‌ن و داوایان لێ بكه‌ن، ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و ڕێگری له كاسبكاران نه‌كه‌ن.”
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی بیاره گوتیشی : “په‌كه‌كه له هانه‌نه‌وه كه كۆتاییی خاكی باشووری كوردستانه، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری داناوه و داوای پاره له كاسبكارانی ئه‌و مه‌رزه ده‌كه‌ن.”
په‌كه‌كه له ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه باره‌گایه‌كی هه‌یه كه لقێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كوردستانه و چالاكیی ڕێكخستن ئه‌نجام ده‌دات، له ڕێی ئه‌و ڕێكخستنه‌وه چه‌ندین لاوی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانی ڕێك خستووه و ناردوونی بۆ چیای قه‌ندیل و ڕۆژئاوای كوردستان، دایك و باوكی ئه‌و منداڵانه‌ش داوایان له به‌رپرسانی ئیدارەی سنووره‌كه كردووه، ئه‌و باره‌گایه دابخه‌ن، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی داخستنی باره‌گاكه‌ی په‌كه‌كه نه‌نراوە و، په‌كه‌كه هه‌رێمی شاره‌زووریان دروست كردووه.”