بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند شارێكی كوردستانی هه‌ژاند
بۆ جارێكی تر دوو بوومەلەرزە بە گوڕی جیا له جیا یه‌كتر رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان هەژاند، تاكو ئێستاش هیچ زانیارییەك نەزاندراوە.”
له‌و باره‌وه، ناوەندی جیۆفیزیكی ئێران ڕایگەیاندوه.” كه بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (3.1) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شاری سەردەشتی هەژاندووە.”
بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی ئاژانسی میهر، بوومەلەرزەكە ئێوارەی دوێنێ بووەو هاوڵاتیان هەستیان پێی كردووە، لەسەرێكی ترەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ش 21/1/2018 بوومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی (4.2) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر لە شاری قەسر شیرینی داوە.
بوومەلەرزەیەك دەڤەری شاری قەسر شیرین لە پارێزگای كرماشانی هەژاندۆتەوەو هاوڵاتیانی شارەدێی سەرپێل زەهاویش هەستیان پێی كردووە.