حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی بارزانی و عه‌بادی بڵاوكرده‌وه‌

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا ڕایدەگەیەنێت: شاندەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەسەر دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق، كرد.”

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسرە سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندەكەی یاوەری راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردەوە كەتێیدا هاتووە:” لە دیدارێكدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق، گفتوگۆی لەسەر كرا”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە:” هەردوولا هەڵوەستەیان لەسەر‌ دوا پێشوەچوونەكانی گفتوگۆكانی نێوان تیمەكانی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانی هەرێم كرد و بەردەوامیی ئەو كۆبوونەوە و دیدارانەیان بەمەبەستی هەرچی زوو تەواوكردنی ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و كردنەوەی فڕۆكەخانەكان‌، دووپات كردەوە”‌.

لەڕاگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێمدا ئەوەش هاتووە:” تاوتوێكردنی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە بوارەكانی نەوت و پابەندبوون بە دەستووری عێراقەوە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو”.

Back to top button