كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكان سهدان ههزار ههلی كاری راگهیاند
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق، له راگهیاندراوێكدا سهدان ههلی كار دهرهخسێنێت و ئهوانهی ئارهزووی دهكهن له ئێستاوه دهتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكهن.”
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق، لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی فۆرمی دامەزراندنی بۆكارمەندان بۆسەر سندوقی دەنگدان و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بڵاوكردەوە كەخوازیارانیش دەتوانن لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.”
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، كارمەندانی فەرمانگەكانی حكومەت و ئەندامانی سەندیكای پارێزەران و یاساییەكان و قوتابیان و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان بەهەموو قۆناغەكانەوە، بەمەرجێك تەمەنی 18 ساڵ كەمتر نەبێت دەتوانن ڕاستەوخۆ لەڕێگای تۆڕی ئینتەرنێتەوە فۆڕمی دامەزراندن بۆسەر سندوقی دەنگدان و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەزمانی كوردی یاخود عەرەبی پڕ بكەنەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق چەند مەرجێكی دیاری كردووە بۆخوازیاران و لەگەڵ كردنەوەی لینكی تایبەت بە پڕكردنەوەی فۆڕمەكە نوسراوە “بەڵێن دەدەم كاربكەم لە گەڵ كۆمیسیۆن بە پێیی بەند وریسای دانراو وەكو مەرجێك لە مەرجەكانی گرێبەستكردن لە گەڵ كۆمیسیۆن” و لەدوای خوێندنەوەی مەرجەكان خوازیار دەبێت بژاردەی “مەرجەكانم خوێندەوە … وبەڵێن دەدەم بەرازیبوون لە سەر هەموو مەرجەكانی سەرەوە” دیاری بكات پاشان دەتوانێت فۆڕمەكە پڕ بكاتەوە كەهەلی كاركردنەكە بۆ 300 هەزار كەسە.
كلیك بكە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە:-
http://37.98.224.14:2018/