ههڵبژاردهی عێراق ماڵئاوای كرد و شهرمهزاری هاندهرانی بوو
لەمیانی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئاسیای خوار تەمەن (23) ساڵان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ڤێتنام رووبەرووی یەكتربوونەوە.”
لەیارییەكەدا هەڵبژاردەی عێراق لە ئەنجامێكی چاوەرواننەكراودا بە هەڵبژاردەی ڤێتنام دۆرا و ماڵئاوایی كرد، كاتێك هەردوو هەڵبژاردە لەكاتی ئاسایی و زیادكراودا بە ئەنجامی (3 – 3) یەكسانبوون ، بە لێدانی یەكلاكەرەوەش لە خاڵی سزا ، هەڵبژاردەی ڤێتنام بە ئەنجامی (5 – 3) بردنەوەی تۆماركرد”.
بەم ئەنجامەش عێراق لەسەر دەستی هەڵبژاردەیەك ماڵئاوایی كرد كە بۆ جاری یەكەمە لەمێژوودا دەگاتە قۆناغی پێشكۆتایی”.