خورادنی گێزه‌ر مرۆڤ ده‌پارێزت له چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار
گێزه‌ر یه‌كێكه له‌و خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه له دێر زه‌مانه‌وه مرۆڤ پێی ئاشنابووه و به‌كاری هێناوه و له سه‌ره‌تا له ناوچه‌كانی ئه‌فغانستان دۆزراوه‌ته‌وه و جۆری زۆرن، سووده‌كانیشی یه‌كجار كاریگه‌ر و گرنگن بۆ مرۆڤ، له‌خواره‌وه هه‌موو زانیارییه‌ك له‌باره‌ی گێزه‌ره‌وه بخوێننه‌وه.”
سوده‌كانی گێزه‌ر كه زۆر گرنگن بۆ مرۆڤ:-
گێزه‌ر یه‌كێكه له خۆراكه رشاڵییهكان و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین “A” و چه‌وری و پرۆتینات و ڤیتامینه‌كانی “B1-B2-B3-B6-G” كانزاكانی كالیسیۆم و ئاسن و مه‌گنیسیۆم و فۆسفۆر و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم, هه‌ر 100 گرام گێزه‌ر 41كالۆری تێدایه. له‌سه‌رده‌می ئه‌غریقی و رۆمانه‌كان گێزه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه و سووده‌كانیان نووسیوه‌ته‌وه 230 ساڵ پێش زاینی.
1- گێزه‌ر بۆ چاو: به‌هۆی بوونی ماده‌ی بیتاكارۆتین و ڤیتامین “A”، رۆڵێكی گرنگ و كارا ده‌گێڕێ له پاراستنی تۆڕی بینینی چاو و رێگرتن له لاوازبوون و چاره‌سه‌ری كه‌مبینین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی شهوكوێرن، خواردنی گێزه‌ر یان خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر زۆر سوودبه‌خش و به‌هێز ده‌بێ بۆ ته‌ندروستی چاوه‌كانیان.
2- سووده‌كانی بۆ پێست: ده‌وڵه‌مه‌نده به‌بوونی دژه ئۆكسید ئه‌مه‌ش رێگر ده‌بێ له تێكچوونی پێست و ره‌نگه‌كه‌ی، هاوكات به‌هۆی بوونی ماده‌ی كۆلاجین، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ رێگرتن له شه‌قبوونی پێست و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای به‌رگری پێست و خێرازامداربوونی. بۆیه ده‌توانن گیراوه‌ی لێ دروست بكه‌ن و له پێستتانی بده‌ن، به‌جۆرێك گێزه‌ر قاش قاش بكه‌ن و 15 خولهك بیخه‌نه نێو شیری سرووشتی، دواتر بۆ ماوه‌ی 5 خولهك با له‌سه‌ر رووخسارتان بمێنێته‌وه، دواتر به ئاوێكی پاك بیشۆن، به‌مه‌ش پێستتان ته‌ندروست ده‌بێ و پرۆسه‌ی دروستبوونی لۆچ و چرچی له پێست ناهێڵێ.
3- گێزه‌ر بۆ شێرپه‌نجه: بوونی ماده‌ی بیتاكارۆتین و ئهلفاكارۆتین، كه رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له ته‌ندروستبوونی خانه‌كانی جه‌سته و دروستبوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی، بۆیه گێزه‌ر رۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕێ له رێگرتنی تووشبوون به شێرپه‌نجه و چارهسهركردین.
4- بۆ نه‌خۆشی شه‌كره: گێزه‌ر رێژه‌ی شه‌كر له خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مریكی، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌ی بۆماوه‌یی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن، ئه‌گه‌ر رۆژانه گێزه‌رێك بخۆن، مه‌ترسی نه‌خۆشی شه‌كره به‌رێژه‌ی به‌رچاو له‌سه‌ریان كه‌م ده‌بێته‌وه.
5- ریجیم و كێش دابه‌زاندن: گێزه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵ خواردنی ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به تێربوون، هاوكات ماده پیویستهكان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات، هاوكات پرۆسه‌ی هه‌رس خێرا ده‌كات و گه‌ده ماندوو ده‌كات، چونكه ریشاڵه‌كان له گه‌ده به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كانی تر پێویستیان به‌كاتی زیاتر بۆ تواندنه‌وه‌یان، به‌مه‌ش جه‌سته كالۆری زیاتر خه‌رج ده‌كات.
جگه‌له‌مانه‌ش گێزه‌ر سوودی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دووگیانن و هه‌روه‌ها رۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕێ له پاراستنی قژ و رێگرتن له هه‌ڵوه‌رینی، رۆژانه به خواردنی گێزهرێكیش رێژه‌ی كۆلیسترۆل 20% له جه‌سته‌تان كه‌م ده‌كاته‌وه.