ته‌ماته مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله
ته‌ماته هه‌ر وه‌ک ده‌زانین گه‌لێک سوودی بۆ ته‌ندرووستی هه‌یه. تژی له‌ڤیتامین “سی” یه‌و سه‌رچاوه‌ی چاکی ئانیتی ئۆکسیدانه‌و که‌له‌به‌ر ئهوهتایبهتیی دژی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه.”
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه له چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى پێشوودا سوودى به‌رفراوانى ته‌ماته ده‌ركه‌وتووه ، له نوێترین لێكۆلینهوهشدا سوودێكى تر‌ى ته‌ماته ئاشكرابووه و بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە.” كه تەماتە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی مرۆڤ لە نەخۆشی شێرپەنجەی گورچیلە و سودی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه و مرۆڤ ده‌پارێزێت له مه‌ترسییه‌كانی.
بەپێی هەواڵێك كە ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاویكردۆتەوەو تێیدا ئەنجامی توێژینەوەیەك بلاوكراوه‌ته‌وه.” كە لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان ئەنجامدراوەو گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی تەماتە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی مرۆڤ لە نەخۆشی شێرپەنجەی گورچیلە.