پۆلیسی كۆیه ته‌رمی ئافره‌تێكی به كوژراوی دۆزیه‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه له راگه‌یاندراوێكدا ده‌رباره‌ی حاڵه‌تێكی كووشتن رایگه‌یاندووه.” كه شه‌وی رابردوو كاتژمێر ۱۱ی شه‌و به ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو ئاگادار كراینه‌وه به‌كوژرانی ئافره‌تیك له‌نێوان گوندی شاخه پیسكه‌و گومهشین.”
پۆلیسی كۆیه له راگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردوه.” كه پاش كوژرانی ئافره‌ته‌كه و نه دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ، دادوه‌ری لێكولینهوهمان له رووداوه‌كه ئاگاداركرده‌وه‌و دوای دوو كاتژمێر گه‌ران له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس و ئاسایش نه‌مان دۆزیه‌وه.”
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كۆیه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه.” كه بۆ به‌یانی گهراونهتهوهو مه‌فره‌زه‌كانیان ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
پۆلیسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ته‌مه‌نی ئافره‌ته كوژراوه‌كه نزیكه‌ی بیست ساڵ ده‌بێت كه‌متر له‌بیست و چوار كاتژمیر ده‌بێت كوژراوه‌و تاتۆیه‌كی له‌ده‌ستی هه‌یه به‌لاتینی نوسراوه (قانیح) تائیستا نه‌ناسراوه و كاری پێویستیش بۆ ته‌رمه‌كه ئه‌نجام دراوه.