بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند شارێكی عێراقی هه‌ژاند

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سنوری شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی له‌ پارێزگای دیاله‌ی دا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌ ئاشكرا هه‌ستیان پێكردووه‌.”

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراقی راگه‌یاند.” سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 21/1/2018 چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی یه‌ك به‌دوای یه‌ك قه‌زای مه‌نده‌لی سه‌ر پارێزگای دیاله‌ی گرتۆته‌وه‌و هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌ختیش هه‌ستییان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕی 5.1  و به‌ دووری 5 كیلۆمه‌تر له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی مه‌نده‌لی و به‌ قۆڵایی 10 كیلۆمه‌تربووه‌، به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا تا ئێستا هیچ زه‌ره‌رو زیانێك تۆمار نه‌كراوه‌.”

Back to top button